لەماوەی مانگی سێپتامبردا دا لانیکەم ١٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠١٩ دا، لانیکەم ١٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئێران کوژراون و بریندار کراون کە ٨٨٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی سەردەشت و سەقز بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”خدر بیلووکە لە میراوای سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کراوە.
کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران بریندار کرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی یەکشەممە، ٣١ی خەرمانان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی "شەفیع حەمیدی"، کوڕی "هاشم"، لە نزیک گوندی "خانێکـ"ـی شاری ورمێ، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران پێکرا.
لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ئەمساڵدا هەر نەبێ 135 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.
به پێی بانکی زانیاریی ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەم مانگەدا لانیکەم کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چهکدارهکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون و بریندار بوون. لەو کاسبکارە 13 کەسیان بریندار بوون و 5 کۆڵبەریش کوژراون و گیانیان لە دەست داوە. لە مانگی پووشپەڕیشدا 30 کۆڵبەری ناوچە سنوورییەکان کوژرابوون و بریندار بوون.
لە درێژەی کارەساتی کوشتن و بریندارکردنی کەسبکاران و کۆڵبەرانی بێدەرەتانی کورد بدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچەی شنۆ کەوتە بەر دەسرێژی چەکدارەکانی ڕێژیم و بە سەختی بریندار کراوە.
درباره این سایت